AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ٢٢:٠١

ئەندامی یەکێتی:

تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان داگیر بکات

تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان داگیر بکات

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتی:بوردمانی بەردەوامی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، ئامانجێک سەرتر لە بەرەوڕوو بوونەوەی پەکەکەی هەیە، چونکوو ئەنقەرە بۆ کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بۆ کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان و کەرکووک و نەینەوا هەوڵ دەدات، زیادی کرد: بوردمانی بەردەوامی ناوچە باکووریەکانی عێڕاق لەلایەن تورکیاوە ئامانجێک گەورەتری لە بەرەوڕوو بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی هەیە، چونکوو ئەو شوێنانەی کە تورکیا بوردمانی دەکات، پەکەکەی تێدا نییە.

ناوبراو وتیشی: پەکەکە لە سنوورەکانی نێوان هەرێم و تورکیا هەن بەڵام ئەنقەرە ناوچەگەلێک لە قووڵایی خاکی عێڕاق بوردمان دەکات کە ئەوە دەسەلمێنێت ئەنقەرە ئامانجگەلێک جگە لە هێرش بۆ سەر پەکەکەی هەیە.

News ID 48529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha